المطلع
عاجل

post-image

فەرماندەی گشتی: ڕێنمایی هێزە چەکدارەکانمان دەکەین کە بەئاگا بمێننەوە لەگەڵ ئەو پشێوی و ململانێیانەی ناوچەکەمان


23:31 عێراق
2026-01-06
28102

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێنمایی دا بە ڕۆڵەکانی هێزە چەکدارەکان کە بە وریایی بمێننەوە لەگەڵ ئەو پشێوی و ململانێیانەی ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت کە پێویستی بە وریایی و چاوکراوەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگه‌یاندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاند: "سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرپەرشتی مەراسیمی دەرچوونی خولی ئامادەکاری (٨٩)ی قوتابیانی کۆلێژی سەربازی چوارەمی کرد (خولی شەهیدانی حوسێن و ڕەزوان)، بەبۆنەی ١٠٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق."
له‌راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ ، "هەریەک لە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازی و فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنەکان و ژمارەیەک لە فەرماندەی جۆرە جیاوازەکانی سوپا و پێکهاتە سەربازی و ئەمنییەکان، لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەکان و پاشکۆ سەربازییە پەسەندکراوەکان لە عێراق ئامادە بوون."
هەروەها ئه‌وه‌یش هاتووە، "لەبەردەم سەکۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا، تیمی قوتابیانی کۆلێژی سەربازی دەرچوو نمایش کرا، هاوکات ئاسمانی بەغداد نمایشی ناوازەی فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی قارەمان و لێهاتوویی فڕۆکەوانە قارەمانەکانی بەخۆیەوە بینی."
سه‌رۆك وه‌زیران لە وتەیەکدا جەختی کردەوە کە "سوپا کۆڵەکەی سەرەکییە لە دەوڵەتدا و ئەو دامەزراوەیەیە کە بەرگری لە بوونی دەکات لە بەرامبەر مەترسی و نەهامەتییەکاندا"، جەختیشی کردەوە لەسەر "ڕۆڵی سوپا لە ئەرکە نیشتمانییەکان و بەشدارییە کارای لە پشتیوانیکردنی سوپا و گەلانی عەرەب لە دۆزە چارەنووسسازەکاندا، بەتایبەت دۆزی ڕەوای فەلەستین کە تا ئێستاش خاکەکەی ڕوفاتی ٤٤ ئەفسەر و سەربازی عێراقی تێدایە کە لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی نیشتەجێبوونی زایۆنی لە جەنگی ساڵی ١٩٤٨دا شەهید بوون."
سودانی ئاماژەی بەوە کرد، "حکومەت لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووی کارکردنیدا پەرۆش بووە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکان لە ڕێگەی دابینکردنی ئەو چەک و کەرەستە پێشکەوتوو و هاوچەرخانەی کە پێویستیانە، جگە لە پەسەندکردنی ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٥-٢٠٣٠."
ڕوونیشیکردەوە، "حکومەت بایەخی داوە بە بابەتی دابینکردنی زەوی نیشتەجێبوونی خزمەتگوزار لە بەغداد و پارێزگاکان، و بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی پەیوەست بە دەرکردنی مۆڵەتی وەبەرهێنان دەکەین بۆ دابینکردنی زیاتر لە ١٠٠ هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوونی خزمەتگوزار و ئامادەکراو بە هەموو پێداویستییەکان بۆ کارمەندانی وەزارەتی بەرگری لە چوارچێوەی شاری نیشتەجێبوونی فورسان لە پارێزگای بەغداد."
وتیشی، "ڕژێمی دیکتاتۆری دامەزراوەی سەربازیی بە جەنگە دەستدرێژکارانەکان و کارە نادادپەروەرەکان شەکەت کرد"، جەختیشی کردەوە کە "سوپای عێراقی قارەمان ئەرکە نیشتمانییە هەمیشەییەکانی خۆی ئەنجام دەدات لە بەرگریکردن لە سیستەمی سیاسییان کە لە ئیرادەیەکی گەلیی پەتییەوە سەرچاوەی گرتووە."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی وت، "سوپاکەمان لەگەڵ باقی هێزە ئەمنییەکانمان هەستان بۆ ڕزگارکردنی خاک لە چەتەکانی داعشی تیرۆریست و بەهێزکردنی سەروەری عێراق و ئازادی گەلەکەی"، وتیشی "بەڵێنمان دا بە گەڕاندنەوەی سەروەری تەواوی عێراق، و هەنگاومان نا بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بونیادنانی پەیوەندی هاوبەشی دووقۆڵی هەمەجۆر لەگەڵ وڵاتەکانیدا."
ئاماژەی بەوەش کرد، "کۆتاییهێنان بە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی)، ئەوە دووپات دەکاتەوە کە عێراق ئەمڕۆ خاوەن دانپێدانانێکی نێودەوڵەتی تەواوە بە تواناکانی لە بەڕێوەبردنی کاروباری خۆیدا."
هەروەها وتی، "کار دەکەین بۆ بەهێزکردنی هێزی دەوڵەت و پێگەکەی لە ڕێگەی پاراستنی ئاسایش و سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، وەک جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و هاوتەریب لەگەڵ بانگەوازی مەرجەعیەتی باڵا، و کارمان کردووە بۆ دابینکردنی مافەکانی خێزانی شەهیدان و بریندارەکان بەبێ دواکەوتن، کە ئەمە کەمترین ئەرکە بەرامبەر ئەو قوربانیدەرانەی بەرگرییان لە عێراق کرد."
فەرماندەی گشتی وتەکەی بەوە کۆتایی پێ هێنا: "ڕێنمایی ڕۆڵەکانی هێزە چەکدارەکانمان دەکەین کە بە بەئاگا بمێننەوە لەگەڵ ئەو پشێوی و ململانێیانەی ناوچەکەمان بەخۆیەوە دەبینێت کە پێویستی بە وریایی و چاوکراوەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی هەیە."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

2026-08-20 18:50 516
​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

2026-08-20 17:46 1396
إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

2026-08-20 17:02 4233
أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

2026-08-20 15:34 2878
قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

2026-08-20 14:00 3027
تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

2026-08-20 13:03 3387
السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

2026-08-20 12:34 10696
انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

2026-08-20 12:00 3549
بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

2026-08-20 10:50 3923
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-20 09:50 13011
تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

2026-08-20 09:29 3943
زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

2026-08-20 09:25 9892
النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 6131
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 22399
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 7068
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 7949
القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

2026-08-19 15:32 7773
باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

2026-08-19 14:47 8078