عێراق نامەیەک لە ئێرانەوە پێگەیشت کە گرنگترین پرسە نێودەوڵەتییەکان و بارودۆخی ناوچەکە لەخۆدەگرێت
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، ئەمڕۆ سێشەممە نامەیەکی نووسراوی لە عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێگەیشت، کە تێیدا تیشک خراوەتە سەر گرنگترین پرسە نێودەوڵەتییەکان و بارودۆخی ناوچەکە.
وەزارەتی دەرەوە لە راگهێندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغداد، پێشوازی لە محەمەد کازمی ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە دیدارەکەدا باڵیۆز نامەیەکی نووسراوی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانی ڕادەستی وەزیر کرد."
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "نامەکە گواستنەوەی دیدگای ئێرانی لەخۆگرتبوو سەبارەت بە گرنگترین پرسە نێودەوڵەتییەکان، جگە لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە." هەروەها ڕوونیکردەوە کە لە دیدارەکەدا "باس لە گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سیاسی عێراق لە قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکان و ئەو هەنگاوانە کرا کە بەرەو پێکهێنانی حکومەت نراون، بەجۆرێک کە بەشداربێت لە پشتگیریکردنی سەقامگیری و بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی."
