وەزارەتی پەروەردە: پەسەندکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوە پەروەردەییە ئەهلییەکان
وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ سێشەممە، پەسەندکردنی ڕێنمایی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوە پەروەردەییە ئەهلییەکان (قوتابخانە و پەیمانگە ئەهلییەکان) ڕاگەیاند.
وەزارەت لە راگهیندراوێكدا، کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خوێندنی گشتی و ئەهلی و بیانی، ڕێنمایی نوێی بۆ وەرگرتنی ئەرکی کارگێڕی لە دامەزراوە پەروەردەییە ئەهلییەکان (پۆستی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر) ڕاگەیاند." هەروەها ڕوونیکردەوە کە "ڕێنماییە وزارییەکان جەخت دەکەنەوە دەبێت کاندیدەکە خاوەنی بڕوانامەی پەروەردەیی بێت لە کۆلێژەکانی پەروەردە یان ئەو کۆلێژانەی کە هاوشێوەی ئەوانن."
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "ڕێنماییەکان جەختیان کردووەتەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ڕەزامەندییەکانی پێشوو و کۆتاییهێنان بە ڕاسپاردنی ئەو بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانەی دامەزراوە ئەهلییەکان کە دەرچووی کۆلێژە نایەپەروەردەییەکانن. هاوکات دامەزراوەکان پابەند کراون بە کاندیدکردنی دەستەی کارگێڕی جێگرەوە لە ماوەیەکدا کە لە کۆتایی تاقیکردنەوەکانی نیو
