ژماره‌ی قوربانیانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فیه بۆ 7 شه‌هید و 54 بریندار به‌رزبوه‌وه
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له حه‌ڵه‌ب، رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه بۆ 7 شه‌هید و 54 بریندار به‌رزبوه‌وه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له حه‌ڵه‌ب، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له ئه‌نجامی بۆردومانی دڕندانه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه دیمه‌شق له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه بۆ 7 شه‌هید و 54 بریندار به‌رزبوه‌وه.
وه‌ك ئاسایشی ناوخۆی حه‌ڵه‌ب ئاماژه‌ی پێداوه، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه دیمه‌شق بۆ بۆردومانكردنی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبون له هه‌ردو گه‌ڕه‌كه‌كه، تانك و تۆپ و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنن.
وتوشیه‌تی، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌مارۆیه‌كی خنكێنه‌ری هه‌ردو گه‌ڕه‌كه‌كه‌و دیمه‌نه‌كه‌ش بیری ره‌فتاره‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دمان ده‌خاته‌وه له‌ڕوی به‌كارهێنانی پاساوی ساخته‌و ره‌فتاری سه‌ركوتكه‌رانه‌ی هاوشێوه‌ی بونیادنراو له‌سه‌ر كردنه ئامانجی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ ملكه‌چكردنی گه‌ڕه‌كه مه‌ده‌نییه‌كان.
