هه‌سه‌ده هۆشداری ده‌داته دیمه‌شق له به‌رده‌وامی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌حه‌له‌ب
هه‌سه‌ده هۆشداری ده‌داته دیمه‌شق كه به‌رده‌وامی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له گه‌ڕه‌كانی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌ڵه‌ب، لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت و ته‌نیا له‌و دو گه‌ڕه‌كه یان شاری حه‌ڵه‌ب سنوردار نابێت، به‌ڵكو هه‌مو سوریا ده‌كاته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی كراوه.
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه هه‌ردو گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه به‌ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراون و ئه‌و دو گه‌ڕه‌كه له هیچ دۆخێك‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی نین و ناشبنه شوێنی ده‌ستپێكی هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر حه‌ڵه‌ب.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو،ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده تین‌و به‌خوێنه‌كانی نێو گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شقه‌وه ده‌كرێت بۆ بونی نیاز یان جوڵه‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه له‌م دو گه‌ڕه‌كه‌وه، بانگه‌شه‌ی درۆ و ساخته‌ن و وه‌كه پاساوی گه‌مارۆ و بۆردومان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنرێت.
فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده وتوشیه‌تی، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌سه‌ده هیچ بونێكی سه‌ربازی له شاری خه‌ڵه‌ب نییه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌به‌رچاوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و به‌پێی رێككه‌وتنێكی رون كشاوه‌ته‌وه و دۆسیه‌ی ئه‌منی راده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كردوه. سه‌رله‌نوێ خستنه‌ڕوی ئه‌م پاساوه پوچانه ته‌نیا بۆ په‌رده‌پۆشكردنێكی سیاسی و سه‌ربازیین بۆ ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌ی ئێستا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كان.
ئه‌وه‌شی وتوه، داوا له وڵاتانی گه‌ره‌نتیكار و هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه به‌رپرسانه‌ی نێو حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ین كه بانگه‌شه بۆ په‌رۆشیان بۆ یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵبگرن و كاربكه‌ن بۆ راگرتنی به‌په‌له‌ی ئه‌و گه‌مارۆ و بۆردومان و هێرشی سه‌ربازییه‌ی كه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بێتاوانی له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه به‌بێ هیچ پاساوێك كردۆته ئامانج.
هه‌سه‌ده وتوشیه‌تی، هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌ی كه به‌رده‌وامی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت و ته‌نیا له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه یان شاری حه‌ڵه‌ب سنوردار نابێت، به‌ڵكو هه‌مو سوریا ده‌كاته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی كراوه‌و به‌رپرسیارێتی ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌ش له ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سورن له‌سه‌ر بژارده‌ی هێز له دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده له‌نزیكه‌وه‌و به‌وپه‌ڕی هه‌ستیارییه‌وه چاودێری روداوه‌كانی حه‌ڵه‌ب ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه په‌رۆشن بۆ سه‌لامه‌تی و ئاسایشی خه‌ڵكه‌كه‌مان له شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فیه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه گه‌مارۆ و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز و كردنه ئامانجی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنانیان وه‌كو كارتی گوشار یاخود وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی، تاوانی ره‌تكراوه‌و ئیدانه‌كراون به هه‌مو پێوه‌ره یاسایی و مرۆییه‌كان.
