پەیەدە: راگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه له‌دژی گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی حه‌ڵه‌ب هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه
فه‌وزه یوسف، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكرات-په‌یه‌ده، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه راگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شقه‌وه له‌دژی گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی حه‌ڵه‌ب هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه‌و ده‌شڵێت، ئه‌م ئەم شەڕە لەلایەن چه‌ند هێزێكی دەرەکییەوه سەپێندراوه‌و دیمه‌شق ملكه‌چی بوه.
فه‌وزه یوسف، كه هاوكات هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی دانوستانكاری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا(رۆژاڤا)یه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نوسیه‌تی، ڕاگەیاندنی شەڕ لەلایەن ده‌سته‌ی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی بەرگریی حکومەتیی کاتیی دیمه‌شقه‌وه لە دژی دانیشتوانی گەڕەکه‌كانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە هەڵەیەکی ستراتیژییە و لێکەوتەی حەتمی دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئەم شەڕە لەلایەن چه‌ند هێزێكی دەرەکییەوه سەپێندراوه‌و بەداخەوە ملكه‌چی بون.
فه‌وزه یوسف جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئێمە لەگه‌ڵ دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانەداین، بەڵام لە هەمان کاتدا بەرگری لە خۆمان دەکەین لەبەرامبەر هەر هێرشێكدا.
