سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری نەوت جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش دەکەنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت، جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبوسی، پێشوازی لە وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لە سەرەتای دیدارەکەدا، وەزیری نەوت پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی ئەنجومەن، و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست". ئەوەشی خستەڕوو کە "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک لەو بابەتانە کرا کە پەیوەستن بە کاری وەزارەتەوە، و جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کرایەوە".
