کۆبوونەوەی ئاستی باڵا بۆ ناساندنی پڕۆژەکان بۆ چارەسەری خێرا و زیرەک و دابینکردنی وزەی کارەبا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی دەکات تایبەت بە جێبەجێکردنی چارەسەری خێرا و زیرەک بۆ دابینکردنی کارەبا
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە جێبەجێکردنی چارەسەری خێرا و زیرەک بۆ پێدانی کارەبا لە بەغداد و پارێزگاکان، بە ئامادەبوونی ڕێکخەری گشتی کاروباری پارێزگاکان و سەرۆکی تیمی نیشتمانی نۆ وزەی نوێبووەوە و ژمارەیەک بەرپرس و ڕاوێژکاری پەیوەندیدار.
وتیشی لە میانی کۆبوونەوەکەدا تیشکیان خرایە سەر پەسەندکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خێرا و زیرەک بۆ وزەی خۆر لە بەغداد و پارێزگاکان، ئەم پڕۆژانە بە هێڵەکانی دابەشکردنی ڤۆڵتیەی مامناوەندەوە دەبەسترێنەوە بۆ کەمکردنەوەی لەدەستدان و بار و زیادکردنی بەرهەمهێنان وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پلانەکانی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە و ئامادەکردنی هەلی وەبەرهێنان کرا دوای ئامادەبوونی زیاتر لە 120 شوێن لە پارێزگا جیاجیاکان و بەغداد و باس لەو مۆدێلە ئابوورییە کرا کە لەسەر بنەمای پێشنیارەکان پێشکەشکراو و بە تێچووی دارایی زۆر سەرنجڕاکێش بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کەمیی وزەی ئێستا.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە کرایەوە لە ڕێگەی هاوکاری نێوان تیمی نیشتمانی وزەی نوێبووەوە و پڕۆژەکانی کارایی وزە و لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان، لە ڕێگەی کۆبوونەوەکانی نێوان لیژنەکە و پارێزگارەکان بۆ پەسەندکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی چارەسەری وزەی زیرەک.
