حەکیم و هەڵسوڕینەری کاروباری ئەمریکا تاوتوێی دیمەنی سیاسی لە عێراق و ناوچەکە دەکەن
سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، سەید عەممار حەکیم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ جۆشوا هاریس، هەڵسوڕینەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، پەرەسەندنەکانی دیمەنی سیاسی لە عێراق و ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەید حەکیم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاند: سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، سەید عەممار حەکیم، لە نووسینگەی خۆی لە بەغداد پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕینەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کرد.
ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە: لە دیدارەکەدا بیروڕا دەربارەی پەرەسەندنەکانی دیمەنی سیاسی لە عێراق و ناوچەکە، و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغداد و واشنتن ئاڵوگۆڕ کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەموان بکات و سەروەریی عێراق بپارێزێت."
سەید حەکیم بەپێی ڕاگەیەندراوەکە جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئەو سەقامگیرییە کردەوە کە لە عێراق لە ڕووی ئەمنی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە بەدیهاتووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە تەحەدیی داهاتوو تەحەدیی ئابوورییە، بەتایبەت هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و وەگەڕخستنی کەرتە بەرهەمهێنەرەکان، داواشی کرد چارەسەری ستراتیژی لەم بوارەدا پەیڕەو بکرێت.
سەید حەکیم سروشتی ئەو شایستانەی ڕوون کردەوە کە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دوایی کەوتوونەتەوە، ستایشی سەرکەوتنی کوتلە سیاسییەکانی کرد لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەکانی، هاوکات جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان بۆ ئەوەی لە شایستەکان ماوە
