ئاسایشی ناوخۆ له حه‌ڵه‌ب: گروپه چه‌كداره‌كان هێرشیان كرد‌و 13 كه‌سیان لێ كوژرا
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ رایگه‌یاند، شه‌ڕی سه‌خت له حه‌ڵه‌ب به‌رده‌وامه‌و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی دیمه‌شق ویستویانه پێشڕه‌وی بكه‌ن و هێزه‌كانیان لێیان هاتونه‌ته ده‌ست و 13 چه‌كداریان لێ كوشتون و دو زرێپۆشیان ته‌قاندونه‌ته‌وه‌و دو چه‌كداریشیان ده‌ستگیركردون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هه‌وڵی پێشڕه‌ویان داوه به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه له حه‌ڵه‌ب، هێزه‌كانمان لێیان هاتونه‌ته ده‌ست و دو زرێپۆشیان ته‌قاندۆته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له ئاكامدا 13 چه‌كداری گروپه‌كان كوژراون و دوانی دیكه‌شیان ده‌ستگیركراون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتون و هێزه‌كانیان ده‌ستیان كردوه به گه‌ڕان و پشكنین له‌و باڵه‌خانانه‌ی كه ویستویانه لێیه‌وه هێرش بكه‌ن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، شه‌ڕی سه‌خت به‌رده‌وامه‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه ده‌كه‌ن و بۆردومانی گروپه چه‌كداره‌كانیش به‌رده‌وامه.
