سودانی بۆ ره‌وتی هه‌ڵوێست ناردنی موچه مانگانه به‌رده‌وام ده‌بێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند، ناردنی موچه مانگانه به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی (تشرینی دوه‌م/11 و كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2026 ده‌ڵێت، "له ئێستادا ناتوانین بڕیار بده‌ین ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی یاسایی بودجه‌وه".
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبۆوه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ره‌وتی هه‌ڵوێست له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه، بۆ دۆسیه‌ی موچه سه‌رۆك وه‌زیران دڵنیاییدا، ناردنی موچه‌ی مانگانه به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ موچه‌ی دو مانگی پارساڵ ڕایگه‌یاند، "له ئێستادا ناتوانین بڕیار بده‌ین ده‌كه‌وێته یاسایی بودجه بۆ ته‌سویه".
ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، پێداگیربو له‌وه‌ی له ناكۆكی سیاسی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هاوڵاتیان نه‌بنه قوربانی و رایگه‌یاندوه، "پرۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كردوه بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌ی موچه‌و دابینكردنی پرۆژه و وه‌ك عێراق لێكردنی نرخی سوته‌مه‌نی، بۆ ده‌رمان و به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌و پشتیوانی جوتیار و كه‌رتی پیشه‌سازی هه‌رێم هاوشێوه‌ی عێراقی لێبكرێت".
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌كردوه، "ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانیه و ئێمه پشتیوانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام گرنگه هه‌موان پێیه‌وه پابه‌ندبین، به‌تایبه‌ت له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهات و دۆسیه‌ی نه‌وت".
ره‌وتی هه‌ڵوێست باسی له‌وه‌شكردوه، "داواكاری جوتیارانمان بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیار و گرفتی بازرگانان له هێنانی پاره‌كانیان بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق خسته‌ڕو، بڕیاره چاره‌سه‌ربێت."، بۆ دۆسیه‌ی گرێبه‌سته‌كان و دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كان و توێژه‌كانی دیكه.. ده‌مێنێته‌وه بۆ یاسای بودجه، په‌یوه‌ندی فراكسیۆنی هه‌ڵوێست و سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌دواداچون و چاره‌سه‌ری گرفتی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
