سەدر کۆتایی هاتنی سڕکردنی گروپی سەرایای سەلام لە بەسرە و واست ڕادەگەیەنێت و جەخت لەسەر چاکسازی دەکاتەوە
موقتەدا سەدر، سەرۆکی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە، ئەمڕۆ هەینی جەختی لە گرنگی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە، داوای هەڵگرتنی حاڵەتی سڕکردنی سەر لیواکانی سەرایا سەلام لە پارێزگاکانی بەسرە و واست کرد.
شێخ حسێن محەممەداوی، پێشنوێژی یەکگرتووی میسان، لە زاری سەدرەوە ڕایگەیاند: گرنگی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پێویستی پابەندبوون بە ئامرازی ئاشتیانەیە لە دەربڕینی داواکارییە نیشتمانییەکان، هەروەها پێویستی بەهەوڵی هاوبەشە بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی وڵات.
سەدر ئاماژەی بە "پابەندبوون بە ڕێبازی چاکسازی و ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ ڕاکێشانی بنکەی جەماوەری بۆ ناو ململانێی لاوەکی یان لادان لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکان" کردەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە "بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی ئەو نوێژانە درێژەپێدەری شۆڕشی کفنە کە لەلایەن سەید شەهید سەدرەوە دەستیپێکردووە، وە ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانییە کە لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخەکاندا ناگۆڕێت".
سەدر داوای هەڵگرتنی حاڵەتی سڕکردنی سەر لیوای سەرایا سەلام لە پارێزگاکانی بەسرە و واست کرد، لەگەڵ بەدواداچوونی لێکۆڵینەوەکان و دەشڵێت: "داوا دەکەم دەسەڵاتی دادوەری بە دادپەروەری و بێلایەنی تەواوەوە دادپەروەری بە هەمووان بگەیەنێت، ئەمەیش چاوەڕێی ئێمەیە لەم دەسەڵاتە"،هەروەها داوای "بەرزترین ئاستەکانی توندوتۆڵی" کردو، قۆناغی ئێستای بە تاقیکردنەوەی سەبر و ئەخلاق لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە هەوڵی تێکدانی ڕەوتی سەدر دەدەن ناوزەندکرد.
