سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە تاوتوێی خێراکردنی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان دەکەن
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن، هەوڵەکان بۆ خێراکردنی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکانیان لە وادە دیاریکراوەکانی خۆیاندا تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، پێشوازی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن کرد.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و ئەو هەوڵانەی بۆ خێراکردنی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان لە وادە دیاریکراوەکانی خۆیاندا دەدرێن، خرایە ڕوو. جگە لەوەش پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ کران، کە تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بکات و ئامادەیی عێراق لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەهێزتر بکات.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییە جیاوازەکان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی ئێستا و بەشدارییکردن لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە هەموو ئاستەکاندا.
لای خۆشیەوە، وەزیری دەرەوە جەختی لە پابەندبوونی وەزارەتەکەی کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارە دیپلۆماسییەکان و پاڵپشتیکردنی هەڵوێستەکانی عێراق لە کۆڕ و کۆبونەوە جیاوازەکاندا، بە شێوەیەک کە پێگەی وڵات بەهێز بکات و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی بپارێزێت.
