سەرۆکی پەرلەمان و باڵیۆزی تورکیا تاوتوێی بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە بوارە ئەمنی و ئابوورییەکاندا دەکەن
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، ئەمڕۆ هەینی، ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە ئەمنی و ئابوورییەکان و مەلەفی ئاویان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
ڕاگەیەندراوکە ئاماژەی بەوەش کرد کە باڵیۆزی تورکیا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی و بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی ئەنجومەن، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.
هەروەها هاتووە کە لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری و مەلەفی ئاو و چەند بابەتێکی تری جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران
