بارزانی و شەرع پێشهاتەکانی سوریا تاوتوێ دەکەن
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد و جه‌ختی له پابه‌ندبونی ته‌واوی ده‌وڵه‌تی سوریا بۆ گه‌ره‌نتیكردنی هه‌مو مافه نیشتیمانی و سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری سوریا به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و بێ جیاوازی كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانییه‌وه كرد و له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا دوایین پێشهاته سیاسیه‌كانی سوریا و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌خرانه به‌رباس و هه‌ردولا جه‌ختیان له بایه‌خی سه‌قامگیری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش كرده‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "كورد پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كیی گه‌لی سوریایه" و جه‌ختی له پابه‌ندبونی ته‌واوی ده‌وڵه‌تی سوریا بۆ گه‌ره‌نتیكردنی هه‌مو مافه نیشتیمانی و سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری سوریا به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و بێ جیاوازی كرده‌وه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا مه‌سعود بارزانی پێزانینی بۆ ئه‌و تێروانینه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌بو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سوریه‌كان بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێك ڕاگه‌یاند كه هه‌مولایه‌ن و پێكهاته‌كان بگرێته‌خۆ و تێیدا هاوبه‌ش بن.
مه‌سعود بارزانی جه‌ختیشی له پێویستی به‌رده‌وامیی ڕاوێژ و هه‌ماهه‌نگی كرده‌وه ئه‌ویش له‌پێناو ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مولایه‌ك و پاراستنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی.
