یەمەن.. ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور
ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە یەمەن، ئەمڕۆ هەینی، هەڵوەشاندنەوەی خۆی بە شێوەیەکی تەواوەتی ڕاگەیاند.
ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: دەستخۆشی لەو ڕێکار و چارەسەرانە دەکەین کە لەلایەن شانشینی عەرەبستانی سعودییەوە دەرچوون و پێداویستییەکانی ڕۆڵەکانی باشوور دابین دەکەن، داواش لە هەموو ڕۆڵەکانی باشوور دەکەم هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و کار بکەن بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی باشوور.
زیاتر وتی: بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەکە و تەواوی دەستە و دامەزراوە سەرەکی و لاوەکییەکانی و داخستنی هەموو نووسینگەکانی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم بڕیارە لە پاش پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکانی حەزەرمەوت و مەهرە و ئەو لێکەوتانەی کاریگەرییان لەسەر یەکڕیزی ڕیزەکانی باشوور هەبوو، دراوە.
جەختیشی کردەوە کە گرتنی ئەم هەنگاوە لە وەڵامی دەسپێشخەرییەکەی شانشینی عەرەبستانی سعودییە بووە بۆ سەرپەرشتیکردنی دیالۆگێکی گشتگیری باشوور، و لەپێناو پاراستنی داهاتووی دۆزی باشوور و پاراستنی ئاشتی و ئاسایش لە باشوور و وڵاتانی دراوسێ.
