خولی ئەستێرەکان:دهۆک بردیەوە وزاخۆ وزەوڕا یەکەسانبوون تۆمار دەکەن
ئەمڕۆ هەینی، چەند یارییەکی گرنگ لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕی یازدەهەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوەچوون.
یانەی دهۆک توانی سەرکەوتن بەسەر یانەی مینادا بەدەستبهێنێت بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر، کە (بۆلی سامبۆ) لە خولەکی ١٦دا تۆماری کرد.
لە یاری دووەمدا، یانەی زەورا و نەفت میسان بە ئەنجامی (٢-٢) یەکسانبوون؛ هەردوو گۆڵەکەی زەورا لەلایەن (کازم ڕەعد) لە خولەکی ٥ و (ئیبراهیم تۆمیۆ) لە خولەکی ٥١دا تۆمارکران، لە بەرامبەردا هەردوو گۆڵەکەی نەفت میسان لەلایەن (عەلا سەعد) بە لێدانی سزا لە خولەکی ٤٠ و (فەقار عەبد) لە خولەکی ٦٩دا تۆمارکران.
بەم یەکسانبوونە، زەورا بە کۆکردنەوەی ١٩ خاڵ لە پلەی پێنجەمدا جێگیر بوو، یانەی میناش بە ١٣ خاڵ لە پلەی سێزدەهەمدایە.
لە یاری سێیەمدا، یانەی زاخۆ و ئەمانەی بەغداد بە ئەنجامی (٢-٢) یەکسانبوون؛ هەردوو گۆڵەکەی ئەمانەی بەغداد لەلایەن (ئەیمەن ڕەزیج) لە خولەکی ٧٣ و (میلاد فەلاح) لە خولەکی ٨٩دا تۆمارکران، لە بەرامبەردا هەردوو گۆڵەکەی زاخۆ لەلایەن (ئاتیشتا ئۆگۆتا) لە خولەکی ٤٠ و (ئەمجەد عەتوان) بە لێدانی سزا لە خولەکی نۆیەمی کاتی زیادکراودا تۆمارکران.
بەم ئەنجامە، زاخۆ بە ١٦ خاڵ لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندییەکەدا هات، و ئەمانەی بەغداد-یش بە ١٦ خاڵ لە پلەی یازدەهەمدا جێگیر بوو
