حەکیم و ڕەشید جەخت لەسەر گرنگی سازانی نیشتمانی و ڕێرەوی دەستووری دەکەنەوە
سەرۆک کۆمار چاوی بەسەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی دەکەوێت
سەرۆکایەتى کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ شەممە 10ی کانونی دووەم 2026 لەبەغداد، چاویکەوت بە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی .
وتیشی لەمیانەی دیدارەکەدا باس لەپێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و چۆنیەتی بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن لەنێوان هێزەکانی نیشتمانیدا کرا، کە دبێتە دەستەبەرکردن و جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان لەماوە دیاریکراوەکاندا، لەگەڵ تاوتوێیکردنی دۆخی ئابووریدا جەختیان لەگرنگی چارەسەرێکی لۆژیکی کردەوە کە دەبێتە هۆکاری چەسپاندنی سەقامگیری و گەشەپێدان.
هەر لە دیدارەکەدا باسیان لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە کرد و هەڵوێستی عێراقیان لەبارەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە دووپاتکردەوە، وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان و پەرەپێدانی ئاسایشی ناوچەکە.
