عێراق ڕێککەوتننامەی دروستکردنی وێستگەی کارەبا بە توانای 48 هەزار مێگاوات واژۆ دەکات
ئەمڕۆ شەممە زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا واژۆكردنی ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بۆ دروستكردنی وێستگەی كارەبا بە توانای 48 هەزار مێگاوات پشتڕاستكردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە وەزارەتەكە بڵاویکردۆتەوە و دە ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە فازڵ ئاماەدی لە یازدەهەمین پێشانگە و كۆنفرانسی نێودەوڵەتی وزەی عێراق لە گۆڕەپانی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا كردووە، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە سەرپەرشتی زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەباپێشانگاكە لە 10 تا 12ی ژانویەی 2026 بەردەوام دەبێت.
لەبەیاننامەكەدا وەزیر ووتی : حكومەت لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا كەرتی وزەی لە پێشەنگی ئەولەویەتەكانیدا داناوە، وەزارەتی كارەباش كاری كردووە بۆ جێبەجێكردنی دیدگایەكی هەمەلایەنە كە بریتییە لە نۆژەنكردنەوەی وێستگەكانی كارەبا و دەستپێكردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی نوێ و وەبەرهێنان كە ئێستا لە ئارادایە بە توانای نزیكەی 15 هەزار مێگاوات، جگە لە واژۆكردنی ڕێككەوتنی ستراتیژی لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بۆ دروستكردنی كارەبای نوێ كارگەكان بە توانای 48 هەزار مێگاوات كە پشت بە سووتەمەنی ناوخۆیی دەبەستن. ڕوونیشیكردەوە،وەزارەت پڕۆژە وەستاوەكانی وێستگەی كارەبای بازنەی یەكگرتووی تەواوكردووە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە زیادكردنی كارایی بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانی كارەبای زیادە لە هەمان سووتەمەنی بەبێ زیادكردنی بەكاربردن، ئەمەش جگە لە پەرەپێدانی تۆڕەكانی گواستنەوە و جێبەجێكردنی پەیوەندیی كارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها وێستگەكانی وزەی خۆر كە ئێستا لە چەند پارێزگایەكی عێراق لە قۆناغی دروستكردندان.
پێشانگاكە سەكۆیەكی پێشكەوتوو بۆ گەڕان بەدوای دەرفەتەكانی هاوكاری و هاوبەشی ستراتیژی لە نێوان دامەزراوە حكومییەكان و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دابین دەكات. هەروەها نوێترین تەكنەلۆژیا و چارەسەرە پێشكەوتووەكان لە بوارەكانی بەرهەمهێنانی وزە و گواستنەوە و دابەشكردندا نمایش دەكات، بەمەش پشتگیری لە پلانەكانی حكومەت دەكات بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی كەرتی وزە و هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی وزە.
