بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن.. سەرۆكی یەكێك لە لیژنەكانی كۆمپانیای نەوتی باكوور دەستگیرکرا
بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەستگیركردنی سەرۆكی لیژنەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكوور لە كەركوك ڕاگەیاند. دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردن كە لەلایەن فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی كەركوكەوە ئەنجامدراوە، رایگەیاند : تیمێك پێكهێنراوە و بۆسەیەك بۆ تۆمەتبار دانراوە، كە وەك بەرپرسێك لە كۆمپانیای نەوتی باكوور كاردەكات و سەرۆكایەتی یەكێك لە لیژنەكانی دەكات، ئاماژەی بەوەشكردووە هەوڵی وەرگرتنی پارە و سەوداگەری بەڵێندەرێكی داوە، داوای بڕی 5 هەزار دۆلاری كردووە، وەك بەرتیلێك لە بەرامبەر پێدانی ڕەزامەندی بۆ دروستكردنی یاریگای تۆپی پێی پێنج یاریزانی و كۆمەڵگەیەكی كات بەسەربردن، ئاماژەی بەوەشكرد، دەستگیركردنەكە لەسەر بنەمای بڕیارێكی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك كە تایبەتە بە دۆسیەكانی دەستپاكی، بەپێی بڕگەكانی بڕیارنامەی (160ی ساڵی 1983) ئەنجامدراوە. تۆمەتبارەكە لەكاتی ڕادەستكردنی نامەی ڕەزامەندی بە بەڵێندەر و وەرگرتنی قیستی یەكەمی بەرتیلەكە دەستگیركراوە.
ڕوونیشیكردەوە : دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە، تۆمەتبار ڕەوانەی دادگای تاوانەكانی كەركوك كرا، كە پێداچوونەوەی بەو بەڵگانەدا كرد كە لە دۆسیەكەدا بەدەست هاتوون و بە بەس و قەناعەتپێكەریان زانی بۆ سزادان، سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی بۆ تاكی سزادراو دەركرد.
