كاره‌بای هه‌رێم: دۆخی کارەبا به‌ته‌واوی ئاسایی بوەوە
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، له ئێستادا دۆخی كاره‌با به‌ته‌واوی ئاسایی بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئەوه‌ی شەپۆلی ڕەشەبا و باران و بەفری شەوی ڕابردو بوە هۆی زیانگەیاندن بە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزی کارەبا لە نێوان وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئەو شەپۆلە ڕەشەبا و باران و بەفرەی شەوی ڕابردو ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی گرتەوە و بوە هۆی زیانگەیاندن بە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزی کارەبا لە نێوان وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، هاوڵاتییانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بوەتەوە.
وتوشیه‌تی، تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی وزەی کارەبا، بارودۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد و دوای چەند کاتژمێرێک بەشێکی زۆری کارەبای پارێزگاکان گەڕایەوە، لە ئێستاشدا دۆخەکە بەتەواوەتی ئاسایی بوەتەوە.
شه‌وی رابردو وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەهۆی باران و ڕەشەبای بەهێزەوە کە زیانی بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی گەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 8، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دروست بوه.
وەزارەتی کارەبا سوپاسی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی كردوه لە بەرامبەر ئارامییان و هەمو لایەکی دڵنیا كردۆته‌وه، لەگەڵ ڕودانی هەر گرفت و کێشەیەک لە تۆڕەکانی کارەبا، تیمەکانیان لە ئامادەباشی دان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.
