بە سەرۆکایەتی سودانی... کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ پێداچوونەوە بە دیزاین و دابەشکردنی جوگرافی پڕۆژەی قوتابخانەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ بەدواداچوونی پێداویستییەکانی تەواوکردنی پڕۆژەی (ئێدۆبا) بۆ دروستکردنی قوتابخانەکان،و لە کۆبوونەوەکەدا ڕێنماییدا بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پێداچوونەوە بە دیزاین،و تێچوو و نرخەکان، و ئامادەکردنی شێوازەکانی پارەدان، بەجۆرێک کە سەرکەوتنی فراوانی پڕۆژەکە مسۆگەر دەستەبەربکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ بەدواداچوونی پێداویستییەکانی تەواوکردنی پڕۆژەی (ئێدۆبا) بۆ دروستکردنی قوتابخانە.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا، دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەی پێشوو کە لە ماوەی ڕابردوودا بەدیهاتووە تاوتوێ کران، و لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو دیزاینانەی بۆ قوتابخانەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و لایەنی وەبەرهێنەرەوە پێشکەش کرابوون،و جەختیش کرایەوە کە دیزاینەکان هاوتەریب بن لەگەڵ باشترین و پێشکەوتووترین مۆدێلە جیهانییەکان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران،ڕێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد بە پێداچوونەوە بە دیزاین،و تێچوو و نرخەکان، و ئامادەکردنی شێوازەکانی پارەدان،بەجۆرێک کە گەورەترین سەرکەوتن بۆ پڕۆژەکە زامن بکات، و زۆرترین سوود لە پارە تەرخانکراوەکان وەربگیرێت و بە بەرزترین سوودی ئابووری و بەردەوامیی بۆ باڵەخانەکانی قوتابخانە بپارێزرێن.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : لە کۆبوونەوەکەدا باسی بابەتی زەوییەکان و شوێنی قوتابخانەکان لە ناو شارەکان و دەوروبەریان کرا،بە شێوەیەک کە لەگەڵ دیزاینی قوتابخانەکان و دامەزراوەکانی بگونجێت، جگە لە شێوازی باڵەخانەکان بەپێی لەپێشینە و پێویستیی ناوچەکان.
