سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و پەرلەمان تاوتوێی پتەوکردنی چوارچێوەی هاریکاری دامەزراوەیی نێوان هەردوو دەسەڵات دەکەن
ئەمڕۆ یەکشەممە"فایەق زێدان"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،لەگەڵ "هەیبەت حەلبووسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پرسی بەهێزکردنی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریی تاوتوێ کرد.
ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە،تیایدا هاتووە : "فایەق زێدان"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە "هەیبەت حەلبووسی"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد،و هەردوولا تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریان لەو بابەتانەدا کردووە کە پەیوەندییان بە هەردوولاوە هەیە.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە : لە سەرەتای دیدارەکەدا "زێدان" پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئەنجومەن و بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی پەرلەمان،هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەنجامدانی ئەرکە یاساییەکانیدا.
لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەریی بەرز نرخاند لە تەواوکردنی پێکهێنانی دەسەڵاتی یاسادانان لە چوارچێوەی وادە دەستوورییەکاندا.
