مەرجەعییەتی ئایینی هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕوون دەکاتەوە
عەلی سیستانی مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگادار کردەوە، کە ڕەتیدەکاتەوە پشتگیرى ناوی کاندیدێكی دووبارە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران عێراق بکات.
عەبدولهادی حەکیم کە نزیکە لە عەلی سیستانی مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق سەبارەت بە پەیامى مەرجەعێت لە دیاری کردنى کاندیدی سەرۆکوەزیرانى داهاتووى عێراق، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
عەبدولهادی حەکیم وتى: پەیامی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییان گەیاندووەتە عەلی سیستانی مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق بۆ دیاری کردنى سەرۆکوەزیرانى نوێی عێراق، وەڵامەکە هەڵوێستی پێشووی دووپاتکردووەتەوە.
وتیشی، وەڵامى سیستانى بۆ سەرکردەکانى چوارچێوەی هەماهەنگی بریتیە لەوەی كە دەسەڵاتی باڵای ئایینی پێشتر ڕوونی کردبووەوە، کەڕەتیدەکاتەوە پشتگیرى ناوی کاندیدێكی دووبارە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات، کەواتە بۆچی دووبارە هەوڵ دەدەنەوە بۆ دانانی كەسێكی دووبارە.
جێگاى ئاماژەیە، پێشتر مەرجەعێتى شیعەى عێراق ناڕەزایەتى خۆى بۆ کاندیدکردنى ئەو کەسانە دەربڕى، کە پێشتر تاقیکرابوونەوە، داواى کەسی نوێی بۆ ئەو پۆستە کرد.
