سودانی و بافڵ تاڵەبانی جەخت لەسەر یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان دەکەنەوە
ئەمڕۆ دووشەممە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی كرد لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان بافڵ تاڵەبانی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ دووشەممە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی كرد لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان بافڵ تاڵەبانی".
ئاماژەی بەوەشکرد ، "لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی وڵات هاتە بەرباس و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی کاری هاوبەش و هاوکاری نێوان هەموو هێزە نیشتمانییەکان بە دیدێکی یەکگرتوو بۆ درێژەدان بە ڕێبازی گەشەپێدان و بووژانەوەی ئابووری لە سەرتاسەری عێراق".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ، "جەخت کرایەوە لەسەر پابەندبوون بە کاتە دیاریکراوەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو شایستە دەستوریانەی کە ماونەتەوە، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی بەردەوامی ئاسایش و سەقامگیری و پێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق".
