سودانی بۆ حەلبوسی جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی ئەرکە یاسادانانەکانی پەرلەمان کردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەمەد حەلبوسی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاندووە: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەمەد حەلبوسی".
ئاماژەی بەوەشکرد کە، "لە میانی دیدارەکەدا پێداچوونەوەیان بە پێشهاتەکان لە بواەە جیاجیاکاندا کرد و گفتوگۆیان لەسەر وتوێژی بەردەوامی نێوان هێزە سیاسییەکان و گرنگی بەردەوامبوونی کرد، بۆ جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان، دوای ئەوەی خەڵک مافی دەنگدانی خۆی بەجێ گەیاند".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ، سودانی "جەختی لە گرنگی ئەنجومەنی نوێنەران نوێ کردەوە کە ئەرکە یاساییەکانی خۆی بگرێتە ئەستۆ بۆ پشتیوانیکردن لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان".
