ڕەشید بۆ فەیاز جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی پشتیوانی لە دامەزراوە نیشتمانییەکان
سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەە لەمیانی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 12-1- 2026، بەڕێوەچو دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ کرا و جەختیانکردەوە لە گرنگی پتەوکردنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی وڵات.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پاڵپشتیکردنی دامەزراوە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا کە دەبێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و بەدیهێنانی ویستی عێراقیەکان بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان.
سەرۆک کۆمار پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بە ئامانجی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی دووپاتکردەوە، هاوکات فالح فەیاز پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێست و پشتیوانی سەرۆک کۆمار بەرامبەر بە دامەزراوە ئەمنییەکان دەربڕی.
