سەرۆک کۆمار سەرەخۆشی یادی شەهیدبوونی ئیمام کازم (س) دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرەخۆشی خۆی بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام موسا بن جەعفەر کازم (سەلامی خوای لەسەر بێت) ڕاگەیاند.
سەرۆک کۆمار لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە سەکۆی "ئێکس"، کە ئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: "لە یادی شەهیدبوونی ئیمام موسا بن جەعفەر کازم (سەلامی خوای لەسەر بێت)، ژیاننامەیەكی پڕ لە سەبر و خۆڕاگری و جیهاد لە پێناو حەقدا بەبیر دەهێنینەوە، لەگەڵ داکۆکیکردن لە بەهاکانی دادپەروەری و کەرامەتی مرۆیی لە بەرامبەر ستەم و زۆرداری، چونکە ئەو (س) باڵاترین واتاكانی ئیمان و لێبوردەیی و حیکمەتی بەرجەستە کرد، و نموونەیەکی هەمیشەیی بوو لە بەرگەگرتنی ئازار و کزکردنی تووڕەیی و سەرخستنی مەزڵوومان، تا ئەو کاتەی بە سەربەرزی و جێگیربوون لەسەر بنەماکانی، پلەی شەهادەتی بەدەستهێنا و بوو بە ڕەمزێکی نەمری قوربانیدان."
هەروەها وتیشی: "لەو یادە خەمناکەدا، گەرمترین سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی بەڕێزمان و تەواوی ئومەی ئیسلامی دەکەین، و ئەو هەوڵە گەورانەشی کە هێزە ئەمنییەکان و لایەنە خزمەتگوزارییەکان لەگەڵ خۆبەخشان پێشکەشی دەکەن لە پێناو پاراستن و خزمەتکردنی کۆمەڵانی زیارەتکاران زۆر بەرز دەنرخێنین، لە خودای گەورە داواکارین عێراق و گەلەکەی لە هەموو خراپەیەک بپارێزێت."
