حکومەتی هەرێم: به‌شه‌بودجه‌مان له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ به‌پێی ڕێژه‌ی 14% ده‌ستنیشانبكرێت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات هه‌ردو موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11 و كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2025 و موچه خه‌رجنه‌كراوه‌كانی ساڵانی 2023 و 2024 خه‌رجبكات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ ساڵی دارایی 2026، به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ، به‌پێی ڕێژه‌ی 14% ده‌ستنیشانبكرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ساڵی نوێی ئه‌نجامدا، له كۆبونه‌وه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی پوخته‌ی دۆخی داراییی ساڵی 2025 كرا و بارودۆخی داراییی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی داراییی 2026 و كاركردن بۆ خه‌رجكردنی موچه دواكه‌وتوه‌كانی هه‌رێم و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه، تاوتوێ كرا.
له‌مباره‌یه‌وه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری، ڕاپۆرتێكی ورد و پڕ له زانیاریی دۆخی دارایی خسته‌ڕو سه‌باره‌ت به داهات وخه‌رجیه‌كانی ساڵی دارایی 2025 و پێشبینی و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ساڵی دارایی 2026.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ هه‌ردو موچه‌ی مانگه‌كانی (تشرینی دوه‌م/11 و كانونی دوه‌م/12)ی 2025 و موچه خه‌رجنه‌كراوه‌كانی ساڵانی 2023 و 2024 خه‌رجبكات كه بێ هیچ بیانو و هۆكارێكی یاسایی و ده‌ستوریی نه‌یناردون، چونكه موچه مافی یاسایی وشایسته‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمن و حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستبه‌رداریان نابێت، هه‌روه‌ك دادگای باڵای فیدڕاڵیش جه‌ختی لێ كرده‌وه كه پێویسته بابه‌تی موچه تێكه‌ڵی ناكۆكییه‌كان نه‌كرێت، به تایبه‌تیش كه هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوانه، ڕێككه‌وتنامه‌ی سێ لایه‌نی هه‌نارده‌ی نه‌وتی جێبه‌جێكردوه و ڕۆژانه به تێكڕایی 220 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆ كراوه و له بازاڕی جیهانیی فرۆشراوه و داهاته‌كه‌ی به كاش له گه‌نجینه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ، وه‌ك داهاتی كۆتایی تۆماركراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ناردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی له داهاته نانه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وانه‌كردنی ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی مانگانه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای هه‌مو ئه‌مانه‌ش، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، هیچ پاره‌یه‌كی له ته‌رخانكراوه‌كانی هه‌رێم بۆ خه‌رجی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان له یاسای بودجه‌ی عێراق خه‌رجنه‌كردوه، هه‌رچه‌نده ته‌رخانی دارایی‌ش هه‌بوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوپاتیكرده‌وه كه بۆ ساڵی داراییی داهاتو، ده‌بێت له یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵیی حكومه‌تی فیدراڵ، به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان بكرێت و وه‌زاره‌تی داراییی فیدراڵ پابه‌ند بكرێت كه به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت وه‌ك هه‌رێمێكی ده‌ستوری و فیدراڵی كه به پێی دوایین سه‌رژمێریی عێراق كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه ئه‌نجامدرا، ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم زیاتر له 14%ه و ده‌بێت به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌ستنیشان بكرێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچون و به‌رده‌وامبونی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی سێ لایه‌نی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرا كه له سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2025 ، به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبه‌جێكراوه و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و نوێكراوه‌ته‌وه.
له‌م ڕوه‌وه، كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، داتا و زانیاری پێویستی له‌باره‌ی بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو و داهاتی به‌ده‌ستهاتوی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌ی دانوستانی ڕاسپارد ، چوارچێوه‌ی ده‌ستوریی و یاسایی و دارایی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی بابه‌تی بودجه وشایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشت به ماف وده‌سه‌ڵاته ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم ئاماده بكات و بكرێته بنه‌مای گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدڕاڵ و له ئێستاشه‌وه، لیژنه‌ی دانوستان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیره كورده‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ كاربكه‌ن له پێناو دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و به تایبه‌تیش موچه و شایسته‌داراییه‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێم.
