پێشەوا هەورامانی: لە سێ ساڵی ڕابردودا حەوت موچەی فەرمانبەرانی کوردستان خوراوە
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە سێ ساڵی ڕابردودا حەوت موچەی فەرمانبەرانی کوردستان خوراوە و دەستبەرداریان نابن. دەشڵێت، "ئێمە جارێكی دیكە باسی مەسەلەی موچە ناكەینەوە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق، ئێمە باسی بودجە دەكەین كە بودجەی هەرێمی كوردستان چەندە".
پێشەوا هەورامانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن و هەر کاتێک پێکهێنرا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی بودجە گفتوگۆی لەگەڵ دەکات.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێمە جارێکی دیکە پرسی موچە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ ناکەین. ئێمە باسی بودجە دەکەین. بەپێی ژمارەی دانیشتوان، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق، 14%ـە، بەڵام "تاوەکو ئێستا ئەوەی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوە، زۆر زۆر کەمتر بوە".
پێشوا هەورامانی دەشڵێت، "لەوانەیە پرسیار بکەن بڵێن دو موچە، نەخێر ئێمە دو موچەمان لێ نەچوە، ئێمە حەوت موچەمان لێ خوراوە بە ستەم لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردودا".
ئەوە لەكاتێكدایە لە ڕۆژی 28ـی (كانونی یەكەم/12)ـی 2025 حكومەتی عێراق تهمویلی موچهی مانگی (تشرینی یهكهم/10)ی خستەسهر ههژماری بانكی وهزارهتی دارایی هەریم و ڕۆژی داواتر دابەشكردنی موچەی مانگی 10 دەستیپێكرد، بەبێ ئەوەی چارەنوسی دو موچەكەی ساڵی ڕابردو دیاری بكرێت.
