له‌سه‌ر كوشتنی هاوڵاتییه‌كه‌ی شاره‌زور ئاسایشی هه‌رێم دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر دەکەن
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌سه‌ر كوشتنی هاوڵاتییه‌كه‌ی شاره‌زور دو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردون كه هاوسه‌ر و كچی كوژراوه‌كه‌ن و هه‌ردوكیان دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،وتی، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور لەڕووداوێکی کوشتن لەگوندی دسکەرەی قەزای شارەزور ئاگادار دەکرێتەوە، دەستبەجێ لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچون و لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدرێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەسەر ڕوداوەکە دو تۆمەتبار بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکران کپێکهاتبوون لە هاوسه‌ر و کچی کوژراوهكه.
وتوشیه‌تی، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەردو تۆمەتبار دانیان بەتاوانەکەداناوە کە هەستاون بە کوشتنی هاوڵاتی (شاخەوان حسین عبدالله).
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەماددەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.
