ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر عه‌لی لاریجانی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئێران‌دا سه‌پاند
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی عه‌لی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئێرانی و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ی خستونه‌ته نێو لیستی سزاكانییه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لەكاتێكدا گەلی ئێرانی بوێر بەردەوامە لە خەبات لەپێناو مافە بنەڕەتییەکانی، رژێمی ئێران بە توندوتیژی و سەرکوتی دڕندانە لە دژی گەلەکەی خۆی وەڵامی داوەتەوە. لە بەرامبەردا ئەمریکا زیندانی بەدناوی فەردیس دەخاتە ناو لیستی سزاكانییەوە، کە دامەزراوەیەکە ژنان تیايدا توشی مامەڵەی دڕندانەو نامرۆڤانەو سوكایەتی بون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە هەمان کاتدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزا بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی ئێران‌دا دەسەپێنێت، لەنێویاندا، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، جگە لەوەش، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا 18 کەس و لایەنی پەیوەست بە تۆڕە بانکییە هاوتەریبەکانی ئێران دەسەپێنێت، کە داهاتی فرۆشتنی نەوت و پترۆکیمیایی ئێرانیان سپیکردوەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەكەیدا جەختیكردوەتەوە، واشنتۆن لەگەڵ گەلی ئێران وەستاوە كە ناڕەزایەتی دەربڕێت لەپێناو مافە بنەڕەتییەکانی خۆیان.
