سوپای ئیسرائیل هێرشیكرده سه‌ر ئامانجه‌كانی حزبوڵا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی لوبنان
وته‌بێژی سه‌ربازی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی حزبوڵای لوبنان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوری به‌یروت ده‌ستپێكردوه.
ئه‌فیخای ئه‌درعی وته‌بێژی سه‌ربازی ئیسرائیل له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ده‌ستمانكردوه به هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كانی حزبوڵا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی لوبنان.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، میدیاكانی لوبنان بڵاویانكرده‌وه، دو هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل دو باڵه‌خانه‌ی شارۆچكه‌ی سه‌حمه‌ر له دۆڵی به‌قاعی ڕۆژاوای ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنانیان كرده ئامانج.
ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل دوای فڕینی چڕوپڕی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسرائیل دێت له دۆڵی به‌قاع، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئیسرائیل هۆشداریاندایه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كه ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكه‌ن.
سوپای لوبنان پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو ڕایگه‌یاند، پلانه‌كه‌ی بۆ سنورداركردنی چه‌ك له ده‌وڵه‌تدا چوه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتو، دوای ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می له باشوری لوبنان به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر جێبه‌جێكردوه.
سوپای لوبنان كۆتایی ساڵی 2025ی وه‌ك دوا واده‌ی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی دیاریكردبو كه له مانگی (ئاب/8)ی 2025 په‌سه‌ندكرابو، بۆ داماڵینی چه‌ك له حزبوڵای لوبنان له باشوری لوبنان كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێش ئه‌وه‌ی بچێته ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه.
