سێ وڵاتی کەنداو هەنگاویان ناوە بۆ پێش‌گرتن لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
له‌گه‌ڵ چڕبونه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئێران له چه‌ند كاتژمێری ڕابردودا، به‌رپرسێكی سعودیه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و عومان، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكایان ڕازیكردوه كه ده‌رفه‌تێكی دیكه به تاران بدات و هێرشه سه‌ربازیه‌كه‌ی دوابخات.
به‌رپرسێكی باڵای ئێران به ئاژانسی فڕانس پرێس راگه‌یاندوه، ئه‌مریكایان له‌كاردانه‌وه‌ی جدی هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر ئێران ئاگاداركرۆته‌وه، تا ئێستاش سعودیه و قه‌ته‌ر و عومان له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ واشنتن سه‌باره‌ت به پرسی ئێران.
له هه‌مانكاتدا سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار پشتڕاستیانكرده‌وه كه ئاستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌منی له بنكه‌ی ئاسمانی عوده‌یده‌ی ئه‌مریكی له قه‌ته‌ر پێشتر دابه‌زیوه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به‌رزكرایه‌وه و سه‌رباز و كارمه‌نده‌كانی لێ گواسترانه‌وه.
دوای زیاتربونی گرژی و ئاڵۆزیه‌كان و مه‌ترسی هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، شانشینی سعودیه ڕاسته‌وخۆ تارانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه نابێته به‌شێك له هیچ چالاكیه‌كی سه‌ربازی ئه‌گه‌ری له دژی تاران، هه‌روه‌ها خاك و ئاسمانی سعودیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارناهێنرێت.
