سەرۆک کۆمار سەرەخۆشی لە سەید سیستانی دەکات بهبۆنهی کۆچی دوایی براکەی
سەرۆک کۆماری عێراق، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ هەینی سەرەخۆشی لە مەرجەعی باڵا، ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی "سەید هادی حوسەینی سیستانی" برایەوە.
سەرۆک کۆمار لە راگهیندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاندووە: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەید هادی حوسەینی سیستانی (قدس سره) مان پێگەیشت کە بەرەو لای پەروەردگاری باڵا گەڕایەوە بە نەفسێکی ڕازی و دڵنیاوە".
هەروەها ئهوهیش هاتووه كه: "کۆچکردووی زۆربەی تەمەنی خۆی لە خزمەتی ئایین و زانستدا بەسەر برد، وانەی لە لای گەورە مەرجەعە زاناکان خوێند و زاناکانی تریش لە زانیارییە دەوڵەمەندەکانی ئەویان وەرگرت، شوێنپەنجەیەکی زانستی چەسپاوی لە ناوەندە ئایینی و زانستی و حەوزەوییەکاندا بەجێهێشت. بەم بۆنە خەمناکەوە لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە کە سەبووری بە جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت و جێگەی کۆچکردووش بەهەشت بێت".
