ئاسایش: لەكاتی وتاری نوێژی هه‌ینی له مزگەوتی بەختەوەری گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژیی و ئاڵۆزیی دروستبوه
عه‌قید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگه‌یاند، لەكاتی وتاری نوێژی هه‌ینی له مزگەوتی بەختەوەری گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژیی و ئاڵۆزیی دروستبوه دوای ئه‌وه‌ی هەڤاڵ فارس مەولود پیشەی ئەندازیار و خۆبەخشی وتاربێژی مزگەوتی بەختەوەری هەندێک دەستەواژەی نەشیاوی بەرامبەر بە کوردانی ڕۆژاڤا بەکارهێناوە، له ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ڕاگیراوە.
عه‌قید کارزان شێرکۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مزگەوتی بەختەوەری گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی لە کاتی وتاری ڕۆژی هەینی بوە هۆی دروستبونی ناڕەزایی و گرژیی و ئاڵۆزیی لە مزگەوتەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەجێ بۆ کۆتاییهێنان بەئاڵۆزییەکان وتاربێژەکەیان گواستەوە بۆ ئاسایشی سلێمانی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، وتاربێژه‌كه به‌ناوی "(هەڤاڵ فارس مەولود) پیشەی ئەندازیارە و خۆبەخشانە وتاربێژی (مزگەوتی بەختەوەری)ە، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ناوبراو لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا هەندێک دەستەواژەی نەشیاوی بەرامبەر بە کوردانی ڕۆژاڤا بەکارهێناوە و ئەمەش بوه‌تەهۆی ناڕەزایی لای نوێژ خوێنانی ئەو مزگەوتە".
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رونیكردوه‌ته‌وه، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری ناوبراو بەماددەی (240) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له مزگەوتی بەختەوەری گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی هاوڵاتیان ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر به وتاربێژی مزگه‌وته‌كه هەڤاڵ فارس مەولود ده‌ربڕی دوای ئه‌وه‌ی به وشه‌ی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر به شه‌ڕڤانانی كورد له رۆژاڤای كوردستان به‌كارهێناوه.
شه‌ڕڤانانی كورد له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رخۆدانی گه‌وره‌یان كرد به‌رامبه‌ر به چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق كه هه‌زاران سه‌رباز بون و هه‌وڵی چونه ناو ئه‌و دو گه‌ڕه‌كه كوردیه‌یان ده‌دا.
