عومڕه‌كارێكی هه‌رێمی كوردستان له سعودیه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد
کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی عومڕه‌كارێكی هه‌رێمی كوردستان له سعودیه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد، كه ماوه‌ی 10 رۆژه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
کاروان ستونی له لێدوانێكدا ڕۆژنامەوانییدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کرووە رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی عومڕه‌كارێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی (روناك ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) كه ته‌مه‌نی 67 ساڵه له شاری مه‌ككه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لیك به‌فیسه‌ڵ كۆچی دواییكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و خاتونه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی به ئۆتۆمبێلی خۆیان گه‌شتی عه‌مره‌یان كردوه و ماوه‌ی 10 رۆژه له نه‌خۆشخانه‌یه و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان وتیشی، ڕێكاره‌كان ته‌واوكراون و بڕیاره له شاری مه‌ككه به‌خاك بسپێردرێت، كۆمپانیاكان راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری كه‌سوكاره‌كه‌ی بكرێت به‌خاك بسپێردرێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حەج و عومڕەی کوردستان، له ئه‌مساڵدا سێ عومڕه‌كاری هه‌رێمی كوردستان له مه‌ككه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌وێ به‌خاك سپێردراون.
