ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باج بەسەر ئەو وڵاتانەی کرد کە لەگەڵ پلانەکەیدا نین سەبارەت بە گرینلاند
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئهمڕۆ هەینی هەڕەشەی سەپاندنی باج بەسەر ئەو وڵاتانەی کرد کە لەگەڵ پلانەکەیدا نین سەبارەت بە گرینلاند.
دۆناڵد ترەمپ له پهیامێكدا كورتدا لهبارهی دورگهی گرینلاند كه بهشێكه له خاكی دانیمارك، ڕایگەیاند، "ڕەنگە باج بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنین کە لەگەڵ پلانەکەمان سەبارەت بە گرینلاند هاوڕا نین".
گرینلاند خاکێکی سەربەخۆیە لە ژێر سەروەری دانیمارکدایه کە ئەندامی ناتۆیە، لهماوهی رابردودا ترهمپ ههڕهشهی كۆنتڕۆڵكردنی دورگهكهی كرد به خۆشی یان بهزۆر.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە ئۆفەرێکی ئەگەری ئەمریکا بۆ کڕینی خاکی خۆبەڕێوەبەری دانیمارک و وتی، "ئەوە شتێکە سەرۆک و تیمی ئاسایشی نیشتمانیی لە ئێستادا چالاکانە بیری لێدەکەنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، تیمەکەی ترەمپ لە ئێستادا بەدوای گرێبەستێکی ئەگەریدا دەگەڕێن، "سهرۆك ترەمپ پێیوایە بەدەستهێنانی گرینلاند لە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکادایە".
وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشی، پێیوایە لە بەرژەوەندی ئەمریکادایە دەستدرێژی ڕوسیا و چین لە جەمسەری باکور ڕابگرێت، بۆیە لە ئێستادا تیمەکەی بەدوای کڕینێکی ئەگەریدا دەگەڕێن.
نزیکەی 57 هەزار کەس له دورگهی گرینلاند دهژین، ئهو دورگەیە گرنگە لە ڕوی ستراتیژییەوە بەهۆی هەڵکەوتەی لە جەمسەری باکور و سامانە سروشتییەکانی، ئەوەش وایکردوە ببێتە خاڵی سەرەکی لە پەرەسەندنی کێبڕکێی ئەمریکا لەگەڵ ڕوسیا و چین، بەتایبەتی کە هەردو زلهێز چالاکییەکانیان لە ناوچەی جەمسەری باکور چڕتر دەکەنەوە.
