وەزیری دەرەوە لەگەڵ هاوتا سعوودییەكەی سەردانەكەی بۆ تاران تاوتوێ دەكات
ئەمڕۆ شەممە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وەزیری دەرەوەی سعودیە، پەرەسەندنەكانی هەرێمی و سەردانەكەی بۆ تارانیان تاوتوێ كرد.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە،ڕایگەیاندووە: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە میانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودیە، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و شانشینی سعودیە و ڕێگاكانی بەهێزكردنیان بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵاتی برا بكات تاوتوێ كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : لەو پەیوەندییەدا باس لە پێشهاتە گشتییەكانی هەرێمیش كراوە، بەتایبەتی گرژییە بەردەوامەكانی نێوان ئەمریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران، وەزیر هەروەها باسی لە سەردانەكەی داهاتووی خۆی بۆ تاران كرد.
