خامنەیی: سەرۆكی ئەمریكا تاوانباری سەرەكی فیتنەی ئەمدوایەیە
رابەری باڵای کۆماری ئێران ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆكی ئەمریكا تاوانباری سەرەكی فیتنەی ئەمدوایەیەی وڵاتەکەیەتی.
عەلی خامنەیی، رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێکدا وتی "سەرۆكی ئەمریكا تاوانباری سەرەكی فیتنەی ئەمدواییەیە و ناوبراو جەختیشیکردەوە کە ئامانجی ئەمریكا لە فیتنەی ئەمدواییە، قوتدانی ئێران بووە.
وتیشی "لەسەرەتای شۆڕشەوە ئەمریكا ویستویەتی ئەو دەسەڵاتەی كە لەلایەن خەڵك بە رابەرایەتی (ئیمام) لەدەستیدا، بەدەستی بهێنێتەوە".
رابەری ئیسلامی ئێران باسی لەوەشکرد، سیاسەتی هەموو حكومەتەكانی ئەمریكایە كە وڵاتێكی سەربەخۆی وەكو ئێران قبوڵ نەكات.
هەر بەوتەی ناوبراو، "لە فیتنەكانی پێشوودا خەڵكانی میدیایی رۆژئاوا دەستوەردانیان دەكرد، بەڵام ئەمجارە سەرۆككۆماری ئەمریكا خۆی هانی فیتنەكارانی دەدات".
"میللەتی ئێران لە تاوانبارانی ناوخۆیی و دەرەكی ئەم فیتنەیە خۆش نابێت". عەلی خامنەیی وای وت
