وەزیری دەرەوە: جەختمان لە پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە "فۆئاد حوسێن" وەزیری دەرەوە،جەختی لە پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکانی ناوچەکە.
"حوسێن" لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ "عەباس عێراقچی"هاوتا ئێرانییەکەی، کە ئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: سەردانەکەمان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دراوسێ، لەسەر بنەمای پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵاتە لە بوارەکانی ئابووری،و ڕۆشنبیری و بوارەکانی دیکەدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد : لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەم تاوتوێی ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانمان کردووە.
هەروەک ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و گۆڕینەوەی بیروڕا لە نێوان عێراق و ئێران و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی ئێستای ناوچەکە کرد، و جەختیشی لەسەر پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت کردەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تەحەددییەکانی ناوچەکە.
