تۆم باراك له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی: هاوڕابوین له‌سه‌ر پابه‌ندبون به ئاگربه‌ستی ئێستا
تۆم باراك، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، ئه‌مریكا جه‌خت له پشتیوانیكردنی ته‌واوه‌تی یه‌كگرتنی هه‌سه‌ده‌و سوپای سوریا ده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت، هاوڕابوین له‌سه‌ر پابه‌ندبونی به ئاگربه‌ستی ئێستا وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م.
تۆم باراك، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، شه‌ره‌فمه‌ندبون كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر كۆبونه‌ته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌مریكا جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پشتیوانی ته‌واو و پابه‌ندبونی خۆی به به‌هێزكردنی پڕۆسه‌ی یه‌كگرتنی هه‌سه‌ده‌و سوپا به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی 18ی كانونی دوه‌م كه له‌نێوان هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تی سوریادا كراوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هه‌مو لایه‌كمان هاوڕابون كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می پێویست، پابه‌ندبونی ته‌واوه‌تییه به ئاگربه‌ستی ئێستاوه، له‌كاتێكدا هه‌مومان پێكه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ دیاریكردن و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی دروستكردنی متمانه له‌نێوان هه‌مو لایه‌نه‌كاندا له‌پێناو به‌هێزكردنی متمانه‌و به‌دیهێنانی سه‌قامگیرییه‌كی به‌رده‌وام.
