شه‌پۆلی به‌فر و بارانبارین كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌و شه‌پۆلی به‌فر و بارینه دێت كه ناوچه‌كانی هه‌رێمی گرتۆته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه، به‌جۆرێك له حاجی ئۆمه‌ران پله‌ی گه‌رما چوار پله خوار سفر پله‌ی سیلیزیه‌وه ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نجامی هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری و شه‌پۆڵێكی به‌فر و باران بۆ سه‌رناوچه‌كه‌مان ئاسمان به گشتی هه‌وری باراناوی ده‌بێت، نمه باران و بارانی مامناوه‌ند هه‌ندێك كات تێكه‌ڵه‌ی ورده به‌فر له‌گه‌ڵ باران ده‌بارێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێشبینیده‌كرێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌فربارین هه‌بێت، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان تا كاته‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامی ده‌بێت به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان و ناوچه سنوریه‌كانی پاشان بۆ شه‌و كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه كاریگه‌ریه‌كه‌ی كۆتاییدێت، پله‌كانی گه‌رماش به نزیكی 4 تــــا 6 پله نزمتر ده‌بن به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌ندێك كات هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله نزمتر ده‌بن له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 5 پله‌ی سیلیزی
پیرمام : 2 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 1 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : -4 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 4 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 6 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 4 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 5 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 5 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : 5 پله‌ی سیلیزی
