مه‌سرور بارزانی هه‌رێم له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له نوری مالیكی ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات بۆ به‌بۆنه‌ی كاندیدبونی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و داوا ده‌كات رێز له قه‌واره‌ی فیدراڵیی هه‌رێمی كوردستان بگیرێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌نرداوێكدا وتی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزباییمان لە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کرد بە بۆنەی کاندیدبونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتوشیه‌تی، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە پێناو دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی گشت هاوڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستورو ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.
