مالیکی: دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا جەختیکردەوە:بە توندی دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق ڕەتدەکەینەوە و بەردەوام دەبم لە كاندیدبون تا دەگەمە ئەنجامێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلی عێراق بکات.
مالیکی لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێکس)، نوسیویەتی "بە توندی ڕەتیدەکەینەوە و دژی دەستێوەردانی ئاشکرای ئەمریکاین لە کاروباری ناوخۆی عێراق، و بە پێشێلکاری بۆ سەروەرییەکەی و دژ بە سیستەمی دیموکراسی لە عێراق دوای ساڵی ٢٠٠٣، هەروەها بە دەستدرێژی بۆ سەر بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دادەنێین".
هەروەها وتیشی: "زمانی گفتوگۆ لە نێوان وڵاتان تاکە بژاردەی سیاسییە بۆ مامەڵەکردن، نەک پەنابردن بۆ زمانی سەپاندن و هەڕەشە".
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشکرد: "لە سۆنگەی ڕێزگرتنم بۆ ئیرادەی نیشتمانی و بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی کە دەستووری عێراق زامنی کردووە، بەردەوام دەبم لە کارکردن تاوەکو دەگەینە کۆتایی، بەو شێوەیەی کە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراق بەدی دەهێنێت".

