یه‌كێتی ئه‌وروپا سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته نێو لیستی تیرۆره‌وه
یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته نێو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
ئاوێنه: كایا كالاس، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له هه‌نگاوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا، سوپای پاسدارانی ئێرانیان خسته نێو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
كایا كالاس له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی، سه‌ركوتكاری ناكرێت بێ وه‌ڵام بێت.
به‌رله‌وه‌ش یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر سه‌ركوتكاركردنی خوێناوی خۆپیشانده‌رانی ئێرانی‌دا، سزای نوێی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند له‌نێویاندا وه‌زیرێكی ده‌وڵه‌تی ئێران و داواكاری گشتی ئه‌و وڵاته‌و دادوه‌ری دادگای شۆڕش له تاران.
ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردبو كه ئه‌و سێ كه‌سه له سه‌ركه‌وتكردنی توندوتیژانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران و ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی چالاكانی سیاسی و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤدا له ئێران، ده‌ستیان هه‌بوه.
