پوتن به داواكاریه‌كه‌ی تره‌مپ رازیبو؛ ئاسمانی ڤه‌نزوێلا كرایه‌وه
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ڤلادمیر پوتن هاوتا ڕوسییه‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ڕاگرتنی بۆردومانه‌كانی ئۆكرانیا و ده‌شڵێت، "ته‌واوی ئاسمانی ڤه‌نزوێلا به‌ڕوی فڕۆكه‌وانیدا ده‌كرێنه‌وه و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وتیش ده‌ست به گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا ده‌كه‌ن".
دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندوه، "به شێوه‌یه‌كی شه‌خسی داوای له ڤلادمیر پوتن كردوه كه بۆردومانكردنی شاره‌كانی كیێڤ و ئۆكرانیا لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ڕابگرێت، پوتنیش به‌و داواكاریه ڕازی بوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تره‌مپ باسی له‌وه‌كردوه، "حه‌ماس به‌شدارێكی سه‌ره‌كی بو له گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مو بارمته‌كان، ئێستاش ده‌مانه‌وێت حه‌ماس چه‌كه‌كانی خۆی ڕاده‌ستبكات و حه‌ماسیش به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كاره ده‌كات".
سه‌باره‌ت به ڤه‌نزوێلا تره‌مپ ده‌ڵێت، "ته‌نها قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا كردوه و ئاگادارم كردوه‌ته‌وه كه به ته‌واوی ئاسمانی بازرگانی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا ده‌كه‌ینه‌وه، هاوڵاتیانی ئه‌مریكیش زۆر به زویی ده‌توانن گه‌شتبكه‌ن بۆ ڤه‌نزوێلا و سه‌لامه‌ت ده‌بن".
تره‌مپ جه‌ختیكرده‌وه كه "ئابوری ئه‌مریكا له دۆخێكی زۆر باشدایه، ئێمه‌ش به‌سه‌ر ئه‌و كابوسه هه‌ڵاوسانه‌دا زاڵ بوین كه له سه‌رده‌می جۆو بایدندا ڕویدا و گه‌شه‌یه‌كی ئابوریی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها توانیمان ئاسایشی نیشتمانی باش له سایه‌ی باجه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ین، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وانه‌وه داهاتێكی بێ وێنه‌مان به‌ده‌ستهێنا".
