ئیلهام ئەحمەد : سوپاسی ئەمەریکا و فەڕەنسا ئەکەین کە یارمەتیدەربوون بۆ ئەم ڕێکەوتنە مەزنە
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند سوپاسی ئەمەریکا و فەڕەنسا ئەکەین، کە یارمەتیدەربوون بۆ ئەم ڕێکەوتنە مەزنە.
ئەحمەد لە بەیاننامەیەکدا ناوەڕۆکی ناوەرۆكی ڕێككەوتنی کۆتایی هەسەدە لەگەڵ حكومەتی سووریا ئاشكرا كرد و ووتی: لەسەر ئاگربەست و یەكخستنی دامەزراوەكان ڕێككەوتین هەروەها هاوڕابووین لەسەر تێكەڵكردنی هێزە سەربازی و دامەزراوە كارگێڕییەكان.
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر باسی لەوەشکرد بڕیار درا هێزە سەربازییەكان لە هەموو خاڵەكانی بەریەككەوتن پاشەكشە بكەن و هەرچی هێزەكانی ناوخۆی سووریا دەچنە ناو سەنتەری شارەكانی حەسەكە و قامیشلۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد فیرقەیەكی سەربازی لە سێ لیوای هێزەكانی سووریای دیموكرات پێك دەهێنرێت و لیوایەكی تایبەت بۆ كۆبانێ لە چوارچێوەی فیرقەی حەلەب دروست دەكرێت.
لەبارەی دامەزراوەکانیشەوە ئیلهام ئەحمەد جەختیکردەوە`` دامەزراوەكانی خۆبەڕێوەبەری دەخرێنە سەر دامودەزگا فەرمییەكانی دەوڵەت و فەرمانبەرە شارستانییەكان بە فەرمی لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەت جێگیر دەكرێن``.
ئاماژەی بەوەشکرد``هەموو مافە مەدەنی و پەروەردەییەكانی گەلی كورد لە ڕێككەوتنەكەدا پارێزراون و گەرەنتیی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان دەكرێت``
لە بایاننامەکەدا هاتووە ئامانج لە ڕێككەوتنەكە یەكپارچەیی خاك و یەكگرتنەوەی هێزەكانە و سوپاسی ئەمەریکا و فەڕەنسا ئەکەین، کە یارمەتیدەربوون بۆ ئەم ڕێکەوتنە مەزنە.
