مه‌سرور بارزانی: پێشوازی له رێككه‌وتنه‌كه‌ی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده ده‌كه‌ین
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێشوازی له رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن و هیوادارن رێككه‌وتنه‌كه فراوانتر بكرێت و ببێته مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن بۆ هه‌مو سوریا به‌تایبه‌ت ناوچه كوردییه‌كان.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له په‌یامێكدا وتی"پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکومەتی سوریا‌و هەسەدە دەکەین و هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە، فراوانتر بکرێت و ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر‌و سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ هەمو سوریا‌و بەتایبەتی ناوچە کوردییەکان و ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافە ڕەواکانی هەمو پێکهاتەکانی سوریا و ڕێگە خۆش بکات بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکان بۆ مال و زێد و ناوچەکانی خۆیان."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پشتیوانی گەلی کوردستان لە هەمو جیهان و بە تایبەتی ڕوڵی مه‌سعود بارزانی، لە کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و گرتنەبەری ڕێگەی دایەلۆگ بۆ چارەسەریی بنەڕەتی کێشەکان، جێگەی شانازییە.
مه‌سرور بارزانی وتوشیه‌تی، ڕێز و پێزانینمان هەیە بۆ ڕۆڵی سەرۆک و حکومەت و نوێنەر و کۆنگرێسی ئەمەریکا و وڵاتانی دۆست لە کوتاییهێنان بە گرژییەکان و پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی هەمو پێکهاتەکانی سوریا و سەقامگیریی لە ناوچەکە.
