بكوژه‌كه‌ی "ئوم زه‌كی" خزمه‌تكاره‌كه‌یه‌تی؛ ده‌ستگیركرا
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاسایشی سوریا ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه ده‌ستگیركردنی خزمه‌تكاری هونه‌رمه‌ند هودا شه‌عراوی ناسراو به (ئوم زه‌كی)یان راگه‌یاند و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
عه‌مید ئوسامه عاتیكه به‌رپرسی ئاسایشی ناوخۆی دیمه‌شق ڕایگه‌یاندوه، "ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامی هێرشكردنه‌سه‌ر هودا شه‌عراوی به‌چه‌قۆ له شوقه‌كه‌یدا له دیمه‌شقی پایته‌خت گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌شی پزیشكی دادوه‌ری به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری".
ڕونیكرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان "گومانیان له‌سه‌ر خزمه‌تكاری هودا شه‌عراوی كه ناوی فیكی ئه‌جوكه و خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئۆگاندایه، دوای تاوانه‌كه‌ش ماڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتوه، دوای چاودێریكردنیشی، هێزه ئه‌منیه‌كان توانیویانه ده‌ستگیری بكه‌ن و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
عه‌مید ئوسامه عاتیكه ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، لێكۆڵینه‌وه‌كان هێشتا به‌رده‌وامن بۆ ئاشكراكردنی پاڵنه‌ر و بارودۆخی ته‌واوی تاوانه‌كه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌كه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كارامه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا رایگه‌یاندبو، هونه‌رمه‌ندی سوری هودا شه‌عراوی كه ناسراوه به (ئوم زه‌كی) له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
خانمه ئه‌كته‌ر هودا شه‌عراوی له 28ی (تشرینی یه‌كه‌م/12)ی ساڵی 1938 له گه‌ڕه‌كی شاغور له دیمه‌شق له‌دایكبوه و به یه‌كێك له ئه‌كته‌ره لێهاتوه‌كانی درامای سوریا داده‌نرێت و له درامای باب الحاره رۆڵی (ئوم زه‌كی) بینی و به‌و ناوه‌وه زیاتر ناسرا.
